بسته‌ى زه‌مینى ( فستق الحقل ) یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانى سنورى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانه ،كه سه‌ده‌ها دۆنم زەوی به‌م به‌روبومه به‌سوده ده‌چێنرێت و هه‌لى كار بۆ سه‌ده‌ها كه‌س ده‌رخسێنێت ، لە ئێستادا کاتی پێگەیشتنی ئەم بەرهەمەیە لەو ناوچەیە.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك و هاندانێك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بەیاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لار و لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارى كشتو‌كاڵى، سه‌ردانى گوندى (گێژه‌كان)یان كرد ،وێڕای دەستخۆشی لە جوتیارەکان له نزیكه‌وه گوێیان گرت له كێشه‌و گرفتى جوتیاره‌كان.
بەرهەمی بستەى زه‌مینى له مانگى (5) ده‌چێنرێت وه‌له دواى مانگى(11) به‌ربومه‌كه‌ى كۆده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.