Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 11:59

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق : 170 کۆچبەر دەیانەوێت لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە

کوردستان TV
100%

ئەحمەد سەحاف،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند کە ناوی 170 کۆچبەری عێراقییان تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەحمەد سەحاف راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "تا ئێستا ناوی ناوی 170 کۆچبەری عێراقییمان لە تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە، هەروەها 55 پاسپۆرتمان بە ئامانجی پەڕینەوە، بەخشیوە بە کۆچبەران".

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ھاتووە "لەئێستادا، تیمی دیپلۆماتیی عێراق لە ھەمانگییدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی مینسک بۆ ئەوەی گەشتێکی نائاسایی ئەنجام بدرێت بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی کە لە سنووری بێلاڕووس-پۆلەندا گیریان خواردووە".

ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاندبوو کە لە ھەشت کەمپدا لە سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا، 571 کۆچبەری عێراق تۆمار کراون.

ئەحمەد سەحاف ئاشکراشی کردبوو کە لە 18ی ئەم مانگە گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانە رێکدەخەن کە لە سنووری بێلاڕووس-پۆلەندا گیریان خواردووە.

ماوەی چەند مانگێکە لێشاوی کۆچبەرانی عێراقی لە رێگای بێلاڕووسەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و لە ماوەکانی رابردوودا، گەورەترین لێشاوی ئەو کۆچبەرانە لە شاری گرۆدنۆ کە ھاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا رووی دا.

لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی عێراقی لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.