راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا له هه‌رێم له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌وپێشچوونی باش له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه كراوه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بۆردی چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌كان، به ئاماده‌بوونی كۆلۆنێل پۆل ڕاوێژكاری باڵای هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا له هه‌رێم كۆبووینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌و كۆبوونه‌وه‌دا داوامان كرد هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ خێراتركردن و ڕاییكردنی پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كان چڕ بكه‌نه‌وه، هاوكات سوپاسی كۆلۆنێل پۆڵمان كرد كه ماندوونه‌سانه به‌رده‌وامه له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هیواشمان خواست به‌یه‌كه‌وه بگه‌ینه كۆتایی ئامانجه‌كه كه دروستكردنی هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌رده‌مییه.
لای خۆشییه‌وه كۆلۆنێل پۆڵ ڕوونی كرده‌وه كه به‌ره‌وپێشچوونی باش له پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ئه‌وله‌وییه‌تیان هه‌یه و كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.