Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 11:26

له‌ به‌غدا دوو گه‌نج بۆمب ده‌خه‌نه‌ نێو قوتابخانه‌یه‌کی کچان

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ دوو گه‌نجیان ده‌ستگیر كردووه‌ بۆمبی دووكه‌ڵیان خستبووه‌ قوتابخانه‌یه‌كی كچان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كارمه‌ندانی پاراستنی دواناوه‌ندی نجاتی كچان توانیان دوو گه‌نج ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ له‌ ده‌رگای دواوه‌ی قوتابخانه‌كه‌ بۆمبی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووكه‌ڵیان فڕێدابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی فڕێدانی بۆمبه‌كه‌ هیچ قوتابییه‌كی قوتابخانه‌كه‌ بریندار و زامدار نه‌بوونه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ بۆمبه‌كانیان فڕێداوه‌ته‌ نێو قوتابخانه‌كه‌ و ئێستاش له‌ بنكه‌ی پۆلیسی حه‌بیبییه‌ ڕاگیراون بۆ وه‌رگرتنی سزای تاوانه‌كه‌یان.

 

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.