سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند كه پێویسته بۆ قۆناغی داهاتوو یاسای (من اين لك هذا) كارا بكه‌ین.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌م له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "پێویسته له‌سه‌رمان له قۆناغی داهاتوودا یاسای (من اين لك هذا) كارا بكه‌ین".
ڕاشیگه‌یاند "پێویسته یاساكه له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و هه‌موو كه‌سێك به‌بێ هه‌ڵاوێردن جێبه‌جێ بكرێ".
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه "بۆ دیاریكردنی گه‌نده‌ڵكارانه".
جێی باسه موقته‌دا سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕابردووی عێراقن كه به‌ربژێره‌كانی توانیبوویان 73 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنین، ڕه‌وته‌كه پێشتر چه‌ند جارێكیش جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئه‌وان سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كه‌ن و له ڕه‌وته‌كه‌یان ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.