گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ئاشكرا كرد كه ئاره‌زوومه‌ندانه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا ناویان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاشكرای كرد: تا ئێستا زیاتر له 300 كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ناوی خۆیان نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكان 240 خۆبه‌خش ناویان تۆمار كردووه بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها 65 هاووڵاتی تری عێراق كه پاسپۆرته‌كانیان ساخته بووه، ئه‌وانیش ناویان تۆمار كردووه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شته‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ هاووڵاتییانی عێراقی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كه به دروستی ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م گه‌شت له بیلاڕووسیاوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ژماره‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان، ڕایگه‌یاندبوو كه به دروستی ژماره‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان نازانن ئه‌وانه‌ی كه له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.