Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 11:25

دادگای که‌رکووک دۆسییه‌ی گه‌نجه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کانی مانگی ڕابردووی داخست

كه‌ركوك
کوردستان TV
100%

 

دادگای كه‌ركووك ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا دۆسییه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ دابخات كه‌ له‌ ڕۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌شبگێڕی له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی له‌ كاتی ئاهه‌نگگێڕانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لە رۆژی 12 ئەکتۆبەری ڕابردوو لە ھەڵمەتێکی ڕەشبگێڕیدا کۆمەڵی گەنج لە شاری کەرکووک لەلایەن ھێزە عێراقیەکان دەستگیرکران و دواتریش بە ھەوڵی سه‌ركردایه‌تی كورد و دکتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو گەنجانە بە کەفالەت ئازاد کران.

ڕاشیگه‌یاند: له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی ئه‌م گه‌نجانه‌، ئاھه‌نگ ئەنوەر یەکێك لە پارێزەرانی گەنجە دەستگیرکراوەن پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م که‌یسەکە  لە دادگای کەرکووک بە تەواوی داخراو و چیتر هیچ كام له‌م‌ گەنجه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ بۆ مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە بانگ ناکرێنه‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.