Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 11:59

بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی داعش دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

سوپای عیراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی 15 لەسەر بوونی دوو تیرۆریست لە ناوچەکانی گەڕەکی ڕەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەهەماهەنگیی لەنێوان هێزێکی فەوجی لیوای 73ی پیادە و هەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا هەدوو تیرۆریستەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستەکەی دیکە ئەندامێکی چالاک بووە لە بەناو سەربازگەی گشتیی داعش و هەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراوبوونە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.