شەوی ڕابردوو هونه‌رمه‌ندی شێوەكاری ناسراوی کورد ڕزگار فەقێ عوڵا، بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
ڕزگار فەقێ عەوڵا ،هونەرمەندی شێوەکار و مامۆستای بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری هەولێر له شاری رواندز له دایك بووه ،دوای دووهه‌فته مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
هونه‌رمه‌ند ڕزگار فەقێ عەوڵا خاوەنی چەندین پێشانگای هاوبەش و تایبەت بوو لە بواری شێوەکاریدا، خاوه‌نی چه‌ندین نامیله‌كه‌ی هونه‌ری بوو زیاتر له (20) ساڵە وەک مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کاردەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.