به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلیمانی و به‌بری زیاتر له (99) ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته گوندی بیمارۆك له‌سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار سمكۆ حسێن رایگه‌یاند: دوای دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستكراوه به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ گوندی بیمارۆك له‌ناوچه‌ی شه‌مێران كه كۆتا گوندی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه كه كاره‌بای بۆ ده‌برێت.
راشگه‌یاند: پرۆژه‌كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ته‌واوببێت.
دەربەندیخان.. گوندێک به کاره‌بای نیشتمانی رووناک ده‌کرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.