Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 10:15

لاوێکی کوردی کوردستانی سووریا له‌ ڕووباری زرارا خنکا

کوردستان TV
100%


  به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: لاوێكی كوردی كوردستانی سووریا له‌ رووباری زرارا خنكا.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆراندا هاتووه‌:  دره‌نگانی شەوى رابردوو رێکەوتى 16 ى 11 ى 2021  ،  ئاگادارى ژوورى بزوێنى بەرێوەبەرایەتیمان کرایەوە بە بوونى ڕووداوێکى خنکان لە رووبارى زرارا لە سنوورى قەزاى مێرگە سۆر، کەوا هاوولاتیەک بەناوى ( یوسف ئه‌حمه‌د موراد  ) کە خەڵکى  شاری قامیشلۆی كوردستانی سووریایه‌ و  دانیشتووى قەزاى مێرگە سۆرە ، لەدایک بووى ساڵى ( 1999) لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەریەکانى نزیک لە رووبارى زراران کرێکارى کردووە لە رووبار  دەخنکێت.
 به‌رگری شارستانی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت:  بەووتەى هاورێیەکەى کە لەگەلى دا بووە؛  بەمەبەستى راوکردنى ماسى چوونه‌ته‌ رووبارى زراران دواتر دەکەوێتە نێو رووبار دووچارى خنکان بووە و ناو براو مەلەوانى نەزانیوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە ئێستادا تیمى ژێرئاوى مێرگە سۆرى سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕان و پشکنین بەردەوامن بەدرێژاىى رووبارى زرارا بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى .
 به‌رگری شارستانی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ساڵ (14) هاووڵاتى لە ڕووبارەکانى سنوورى بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان خنکاون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.