Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 10:15

هاووڵاتییەک بە تۆمەتی داربڕین دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


تیمەكانی پۆلیسی ژینگه‌ و  دارستانی سلێمانی هاووڵاتییەكیان دەستگیر كرد  به‌تۆمه‌تی داربڕین. 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ژینگه‌ و دارستانی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی کەژو کێوەکانی سنوری ناحیەی بەرزنجە توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە بڕینەوەی چەندین داری سروشتی .
راشیده‌گه‌یه‌نن: پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی  دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.