Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 09:06

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: مەڕاسیمی کۆتایی هاتنی خولی دووەمی رشتەی کیمیایی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢١، لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرپەرشتی لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری رشتەکان و بەئامادەبوونی عەمید روکن ئەمیر بەڕێوەبەری میرەی گشتی و عەمید عەبدوڵا بکر جێگری بەڕێوەبەری رشتەکان و موقەدەم ئیسلام چالی فەرماندەی سریەی کیمیایی و ئەفسەران و مامۆستایانی خولەکە، سرییەی بەرگری کیمیایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕشتەکان کۆتای بە خولی دووەمی ڕشتەی کیمیایی هێنا.
لە دەسپێکی مەڕاسیمەکەدا، وتەی بەخێرهاتن لەلایەن موقەدەم ئیسلام چالی خوێندرایەوە، پاشان لیوا حاجی مەلا ئەمین، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا، باسی لە گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کرد و سوپاسی سەرۆکایەتی هەیئەی ئەرکانی کرد، کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەربوونە بۆ کردنەوەی ئەو خولانە، لەبەشێکی تری قسەکانیدا، گوتی: پێویستە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بەشداربوو ئەزمونی خۆیان بگوازنەوە بۆ ناو یەکە و لیواکان، بۆئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی زانستی خۆیان لەو چەکە کۆمەڵ کوژە بپارێزن و بەڵێنیشی دا، کە لە ماوەیەکی نزیکدا کەلوپەلی تایبەت بە خۆپارێزی پێشکەش بە لیواکان دەکرێت. 
لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا، عەمید روکن ئەموال ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی کیمیایی پوختەیەکی دەربارەی کارو ئەرکی بەشی کیمیایی بۆ ئامادەبوان باسکرد، گرنگی هەبوونی ئەم بەشەی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە شیکردەوە.
خولەکە، ماوەی دوو مانگ ونیو بەردەوام بوو، تیایدا (29) ئەفسەر و پێشمەرگەی سەر بە یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، 
 بەشداریان کرد، وانەکانی ئەوخولەش لەلایەن ئەفسەرو مامۆستایانی سریەی بەرگری کیمیایی دەگوترانەوە.
لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووان بەخشرا.
شایانی باسە، ئەم خولە‌ و چەندین خولی تری لەم جۆرە، لەژێر رۆشنایی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی بەڕێوەبەرایەتی ڕشتەکان و سرییەی بەرگری کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەدەبرێن و سەرپەرشتی دەكرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.