وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە ، راشیدهگهیهنن: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشتر کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:
- 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
- تا کۆتایی ئەم هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
- پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
- پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.