له‌لایه‌ن گروپی میلیشیایی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و سوپای عێراقه‌وه تیمی كوردستان تیڤی ده‌ستگیر ده‌كرێن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17 ی 11 ی 2021 ، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب به پاڵپشتی هێزه میلیشاكان و سوپای عێراق هاتنه گوندی قه‌ره ده‌ره له شارۆچكه‌ی دووبز به‌مه‌به‌ستی داگیر كردنی زه‌وی و زاری كوردان ، ئێمه‌ش به‌مه‌به‌ستی رووماڵ كردنی چووینه گونده‌كه .
هه‌ڵۆ جه‌باری راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ڕووماڵ كردن و وێنه‌ی هێزه‌كه و لێدوان وه‌رگرتن له جووتیارانی كورد كه چۆن هاووڵاتی عه‌ره‌ب به هێزه‌وه هاتوون بۆ داگیر كردنی زه‌وی و زاری كوردان ، هه‌ردوو هێزی سوپای عێراق و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق خۆم و تیمه‌كه‌ی ئێمه‌یان ده‌ستگیر كرد و ته‌واوی كه‌ل و په‌له‌كانیشیان لێ وه‌رگرتین .
هه‌ڵۆ جه‌باری راشیگه‌یاند: هێزه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه كرد و رایانگه‌یاند: ناتوانن رووماڵی رووداوی ئه‌م شوێنه و هاووڵاتیانمان بكه‌ن .
گوتیشی: دوای ده‌ستگیر كرانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك دواتر ئازاد كراین و ته‌واوی وێنه‌كانی رووداوه‌كه‌شیان سڕیه‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.