لەبارەی پرسی کۆچبەران حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه:
له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە ڕاستییەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه: حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.
حکوومه‌تی هه‌رێم لەبارەی پرسی کۆچبەران راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.