وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاگادارییهكی گرنگی بۆ وهرگیراوانی ئهمساڵی زانكۆ و پهیمانگاكان بڵاوكردهوه.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (2021-2022) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکو ئێستا کەمتر لە (50%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە، هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.