Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 07:57

سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/11/17  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆمارى عیراقى فیدراڵ كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عیراق به‌گشتى و قۆناغى دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، پرسى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، شه‌ڕى تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه‌ گۆڕییه‌وه‌.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ بۆ جێگیركردنى سه‌قامگیرى و هێنانه‌كایه‌ى حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بۆ چاوه‌ڕوانى و داواكارییه‌كانى هاووڵاتیان كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى سیاسى و وڵات بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێچكه‌ و پێگه‌ى دروستى خۆى.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.