پۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی شاری لێڤه‌رپوول تۆمه‌تباره.
پۆلیسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه تۆمه‌تباره‌كه به ڕه‌گه‌ز عێراقییه و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه.
تۆمه‌تباره عێراقییه ناوی عیماد سویلمینه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه، ئه‌و ماده كیمیاویانه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێ دروست كردبوو له‌ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ستی كه‌وتوون و له شوقه‌كه‌ی خۆی دروستی كردوون.
ده‌زگاكانی به‌ریتانیا پێشتر بڵاویان كردبووه‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئافره‌تان ڕوویدابوو و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو.
بریتی باتێل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه ئه‌و مافه په‌نابه‌رییه‌ی قۆستۆته‌وه كه پێیدراوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه.
عیماد ڕۆژی یه‌كشه‌م 10 خولهك پێش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ته‌كسییه‌كی گرتووه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌نێو ته‌كسییه‌كه ڕوویداوه و خۆی بووه‌ته قوربانی، هه‌روه‌ها شوفێری ته‌كسییه‌كه كه خاوه‌نی 2 منداڵه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سوتاوه و بیستنی هه‌ردوو گوێی له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندبوو كه عیماد له ساڵی 2017 ئاینی خۆی له ئیسلام بۆ ئاینی مه‌سیحی گۆڕی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.