ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری مووسڵ به‌هۆی دانانی 22 مه‌فرزه‌ی پشكنین له ته‌واوی شاره‌كه توانرا 59 داواكراو ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوی كرده‌وه: به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی له شاری مووسڵ و 5 پارێزگای تر بڵاوه‌یان پێ كرابوو.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌نیا ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس له شاری مووسڵ به دانانی 22 مه‌فره‌زه توانیبوویان 59 تۆمه‌تبار و داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها توانرا ده‌ست به‌سه‌ر 200 ماتۆڕسكیلیش بگیرێت به هۆی سه‌رپێچیكردن له یاساكانی هاتوچۆ.
پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه كه دانانی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له مووسڵ و 5 پارێزگای تر له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه بۆ چه‌سپاندنی یاسا و نه‌هێشتنی بارگرژییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.