به‌گوێره‌ی ڕێزبه‌ندی ئارامترین وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌مساڵ، وڵاتی ئیماڕاتی عه‌ره‌بی له ڕیزبه‌ندی دووه‌م دیاری كرا، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نیا وڵاتی نه‌رویج پێشی كه‌وته‌وه.
تۆژینه‌وه‌كه ده‌زگای جیهانی (گالووپ) بۆ ئارام و پارێزراوی ئه‌نجامی داوه و تێیدا وڵاتی ئیماڕاتی له ڕیزبه‌ندی دووه‌م ئارامترین وڵاتی جیهان داناوه.
ده‌زگاكه ئاشكراشی كردووه كه له ڕووی هه‌ستكردنی هاووڵاتییان به ئارامی كاتێك له شه‌قامه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه، وڵاتی ئیماڕات له ڕێزی یه‌كه‌م هاتووه كه ڕێژه‌ی 95%ی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته گوتوویانه له شه‌قامه‌كاندا زۆر هه‌ست به پارێزراوی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكیدا كه هاووڵاتییانی نه‌رویج به ڕێژه‌ی 93% گوتوویانه له شه‌قامه‌كان هه‌ست به پارێزراوی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێویه‌كی گشتی به‌گوێره‌ی بنه‌ماكان له ڕووی ته‌ناهییه‌وه نه‌رویج له پله‌ی یه‌كه‌می ئارامترین وڵاتی جیهان دانراوه.
ده‌زگای گالووپ هه‌روه‌ها له ڕیزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتی چینی داناوه، دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سویسڕا و فینله‌ندا و ئایسله‌ندا دێن.
ده‌زگاكه بۆ دیاریكردنی ڕیزبه‌ندی ئه‌مساڵی ئارامترین وڵاتی جیهان پرسیاری له 12 هه‌زار كه‌س له 115 وڵاتی جیهان كردووه، ته‌نیا 4 پرسیاریشی لێیان كردووه سه‌باره‌ت به تاچه‌ند هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی ده‌كه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی كه لێی ده‌ژین له‌گه‌ڵ توانای حكوومه‌ته‌كانیان له په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌م و جێبه‌جێكردنی یاساكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.