به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی تۆلێرانس، لیژنه‌ی ئه‌وقافی و كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئینستیتیووتی تۆلێرانسی بێ‌سنوور ده‌كات و خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به ئاده‌م بێ‌دار ده‌كات.
له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان، شاندێكی ئینستیتیووتی تۆلێرانسی بێ‌سنوور و هاوكارانیان له پێكهاته ئایینی و ئیتنییه‌كانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو و په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌كانه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن م. ئیحسان محه‌مه‌د سه‌لیم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو و وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی بریارده‌ری لیژنه به‌خێرهاتنی میوانان كرا و ئامانجی دانیشتنه‌كه خرایه‌ڕوو، جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و دووپاتیشیان كرده‌وه ده‌رگای په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌یان واڵایه بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك له پێناو پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. ئاده‌م بێ‌دار سه‌رۆكی ئینستیتیووتی تۆلێرانسی بێ‌سنوور سوپاسی لیژنه‌ی ناوبراو و ئاماده‌بووانی كرد و هه‌وڵه‌كه‌ی به‌رز نرخاند، جه‌ختیشی له به‌یه‌كه‌وه كاركردنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان كرده‌وه و ئاماده‌یی ئینستیتیووتیشی نیشان دا بۆ هه‌ر كارێك له پێناو پاراستن و به‌هێزكردنی تۆلێرانس له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات تیشكێكی خێرای خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی دوا به‌رهه‌می (هه‌مه‌چه‌شنی و فره‌یی له هه‌رێمی كوردستان ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو)، ههڵوهستهشی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانی توێژینه‌وه‌كه كرد به تایبه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌رله‌مان و داوای كرد به‌دواداچوون و كاری جدییان له‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان به‌خشرایه د. ئاده‌م بێ‌دار وه‌ك به‌رز نرخاندنی به‌رهه‌مه‌كه، كتێبه‌كه‌ش به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به واژووی توێژه‌ر به‌خشرایه ئه‌ندامانی به‌شدار بووی رێوره‌سمه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.