Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 04:41

ئومێد خۆشناو: ئاکار و کردارەکانی د.فرسه‌ت سۆفی ئەزموونی هەموومان دەبێت بۆ خزمەتی خەڵک

لەیەکەم ساڵڕۆژی کۆچی دواییدا، پاریزگارى هەولێر، تاجە گوڵى ڕێز و وەفاى دانا سەر ئارامگەى د.فەرسەت سۆفى
کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.11.18، لەیەکەم ساڵڕۆژی کۆچی دوایی د.فەرسەت سۆفى، پارێزگارى کۆچکردووى هەولێر، ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى سەرجەم بەپرسانى دام و دەزگا و فەرمانگە حکومیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و هێڤار فەرسەت سۆفی، لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد، لەشارى هەولێر لەڕێورەسمێکدا، تاجە گوڵى ڕێز و وەفاى پارێزگاى هەولێرى دانایە سەر ئارامگەى د.فەرسەت سۆفى. 
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: ''دکتۆر فەرسەت دیاردەیەک بوو، نموونەی کوڕە هەژارێک بوو کە لە گوندێکی دوورەدەستەوە دەبێتە ئەستێرەیەک لەناو حزبەکەی، لەناو حکوومەتەکەی، لەناو کۆمەڵگەکەی و هەموو ئەو شوێنانەی کاری کردووە و بەشێکی ژیانی خۆی لە تەمەنی کورتیدا تەرخان کرد بۆ دادپەروەری و بۆ دەستپاکی و بۆ خۆنەویستی و بۆ کوردستان''.
وتیشی: ''دەبینین هۆکاری تووشبوونی د. فەرسەت بە نەخۆشیش هەر بوونی بوو لەناو خەڵک، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام خۆی تووشی ئەو نەخۆشییە بوو، کە بەداخەوە بە زەحمەتێکی زۆر و لە ماوەیەکی کورتدا کۆچی دوایی کرد''.
پارێزگارى هەولێر، وێڕای ئەوەی جارێکی دیکە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی د. فەرسەت و هەموو خەڵکی کوردستان کرد، وتی: ''ئەو بە کۆچی خۆی نەک هەر دڵی خانەوادەکەی، بەڵکوو دڵی کۆمەڵگەی غەمگین کرد، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئاکار و کردارەکانی قەت و قەت لەبیر ناکەین و ئەزموونی هەموومان دەبێت بۆ خزمەتی خەڵک''.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.