گۆڤاری زانستی باس له رووداوه‌كانی ئه‌و دوو رۆژی شاری ئه‌سوانی میسڕی ،ده‌كات كاتێ چه‌ندین هاووڵاتی به‌هۆی پێوه‌دانی ژه‌هری جۆره دووپشكێك گیانان له ده‌ست داوه و نه‌خۆش كه‌وتوون ، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره دووپشكه به كاریگرترین ژهر ناوزه‌نده‌كرێت له‌سه‌ر زه‌وی.
به هۆی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و هه‌وره تریشقه‌وه ئه‌م جۆره دووپشكه له شاری ئه‌سوان ده‌ركه‌وتووه تائێستا 3 كه‌س به هۆی پێوه‌دانی ئه‌م جۆره دووپشكه گیانیان له ده‌ست داوه،زیاتر له 450 كه‌سیش به هۆی پێوه‌دانی ئه‌و دووپشكه نه‌خۆش كه‌وتوون.
شایانی باسه له میسڕ زیاتر له 31 جۆره دووپشك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جۆره دووپشكه كلكی ئه‌ستوره ،له توخمی (Androctonus) نرخی یه‌ك گالۆن ژهرهكهشی (39) ملیۆن دۆلاره و ژه‌هره‌كه‌ی زۆر كاریگه‌ره.
گۆڤاره‌كه راشیگه‌یاندووه كۆكردنه‌وه‌ی ژهرهی ئه‌و جۆره دووپشكه كارێكی ئاسان نییه ، پرۆسه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و پێویستی به ئامێری تایبه‌ت ده‌بێت ، له رێگه‌ی ده‌ست كاره‌كه جێبه‌جێ ناكرێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر سپۆتینگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.