بڕیار وایە دوای كهمێكی دیکە یەکەم کاروانی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووسیاوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن.
کۆسرەت ئازاد پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروانێکی کۆچبەران لە بێلاڕووسیاوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دادەبەزن.
ڕاشیگەیاند: فڕۆکەکە 431 هاووڵاتی ههڵگرتووه، لە نێوانیاندا 18 منداڵی تێدایە و زیاتر لە 180ی ئەو کۆچبەرانە کوردن، هەروەها ئەو ژمارەیەی دەمێنێتەوە لەنێو فڕۆکەکەدا هاووڵاتی عێراقین و دەگەیەنرێنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی هەروەها ڕایگەیاند: کۆچبەران خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کاروانی دیکەی کۆچبەران بە ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.