به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پزیشكێكی خه‌ڵات كرد به‌رامبه‌ر تەمەنێكی زۆر لەخزمەتكردن بە نەخۆشخانە و نەخۆشانی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لە پای تەمەنێكی زۆر لە خزمەتكردن بە نەخۆشخانە و نەخۆشانی منداڵان لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و بە تایبەت منداڵانی توشبووی نەخۆشی شەكرە، لە هه‌فتەی هۆشیاری نەخۆشی شەکرە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لە مەراسییمێكدا د. سه‌باح نه‌سڕه‌دین ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییه د. پەری مەجید پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشەكانی منداڵان.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له نەخۆشخانەی (د.جمال احمد ڕشید)ی منداڵان خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خشییه د. په‌ری به ئاماده‌بوونی ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندان و منداڵانی توشبووی نەخۆشی شەكرە.
د. پەری مەجید پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵانه و تەمەنێكە لەسێكتەری تەندروستی و لە شاری سلێمانی خزمەت بە مندالانی نه‌خۆش ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.