گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له بیلاڕووسیاوه بۆ عێراق كۆتایی نایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق چه‌ند شاندێكی كوسنوڵییهی ناردۆته پایته‌ختی بیلاڕووسیا و توانیویانه زۆرێك له شوێنه جوگرافییهكانی سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵه‌ندا به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، كاریشمان پێدانی پاسپۆرته بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسپۆرته‌كانیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ده‌ستداوه.
زیاتر گوتی: ئه‌مڕ پێنجشه‌م توانیمان په‌ڕاو بۆ 340 كۆچبه‌ری عێراق ته‌واو بكه‌ین و هه‌روه‌ها زیاتر له 70 پاسپۆرتیش بۆ كۆچبه‌ران دروستكران.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتیشی: وه‌ك كاروانی یه‌كه‌م ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م توانیمان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت 430 كۆچبه‌ر بگه‌ڕێنینه‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه، دواتریش بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كانی تر فڕۆكه‌كه به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مه دوایین گه‌شتی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران نابێت و به‌رده‌وام ده‌بن له ناونووسینی هاووڵاتییان و پێدانی پاسپۆرت تا بتوانن به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.