حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا باری له‌ناكاوی وڵاتی ڕاگه‌یاند به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بارودۆخی وڵات به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو ده‌نێ.
یه‌نس شپان وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا به‌توندی گه‌یشتۆته ئه‌ڵمانیا و له‌به‌ر ئه‌مه باری له‌ناكاو له وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نین. ڕاشیگه‌یاند كه بارودۆخی ته‌ندروستی وڵات زۆر مه‌ترسیداره به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌كانی ڕابردوو.
ئاژانسی دهنگوباسی(ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه: داتاكانی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا له ئه‌ڵمانیا زۆر مه‌ترسیدار و كاره‌ساتاوییه، شه‌وی ڕابردووش په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆبووه‌ته‌وه و چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌مباره‌یه‌وه دراوه.
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی كه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری له‌سه‌ردا بریتییه له چوونه سه‌ركار و به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بێت كه به ڤاكسین كوتراون یان ئه‌وانه‌ی تازه له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌نجامی نه‌گه‌تیفی پشكنینی كۆڕۆنایان هه‌یه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی ڕێككاره‌كانی خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه، دوێنێ پێنجشه‌م له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاتر له 60 هه‌زار تووشبوو ڕاگه‌یه‌نرا و 264 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.