فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند كه به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه 2021 زۆر گرینگه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌ت كه پێكهاتبوون له وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، سه‌ردانی وڵاتی به‌حره‌ینی كرد بۆ به‌شداریكردن له 17مین كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه 2012.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێمه به شاندێكی باڵای عێراق به‌شداریی له كۆربه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه ده‌كه‌ین و وه‌زیری به‌رگری عێراقیش له‌گه‌ڵمانه و له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا زیاتر باس له بابه‌ته‌كانی ئاسایش و ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی دره‌وه‌ی نێوان وڵاتان ده‌كرێت، ئه‌و شاندانه‌ی به‌شداریی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كه‌ن زیاتر له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاتانن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ بڕیاردان نییه، زیاتر بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كانه، چونكه كێشه‌كانی ناوه‌خۆی سه‌رجه‌م وڵاتان په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و ناتوانرێ كێشه‌ی ناوه‌خۆی وڵاتێك چاره‌سه‌ر بكه‌ی به‌بێ چاره‌سكردنی كێشه‌كانی ده‌ره‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره كۆڕبه‌ند و دانیشتنانه گرینگن.
ڕاشیگه‌یاند: ئاماده‌بوونی شاندێكی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگه، چونكه ئه‌ویش ده‌توانێ له كۆڕبه‌نده‌كه ڕا و بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێ به به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كۆبوونه‌وه و دانیشتنانه‌ی له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كرێن، ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆ بڕیاره‌كان، چونكه هه‌موو بڕیاره‌كان له دانیشتن و گفتوگۆكانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دروست ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: له په‌راوێزی به‌شداریكردنمان له كۆڕبه‌نده‌كه به‌رپرسانی باڵای زۆرێك له وڵاتان ده‌بینین و بێگومان كۆبوونه‌وه‌شمان ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، بگره له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانیش كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و زۆرێك له وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌وروپا له كۆڕبه‌نده‌كه به‌شدارن، بێگومان له‌گه‌ڵیان بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه، چونكه ئه‌و وڵاته زلهێزانه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه به‌شداریكردنی شاندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه زۆر گرینگه.
جێی باسه كۆبوونه‌وه‌كانی كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه 2021 له ڕۆژانی 19 تا 21ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت و گفتوگۆكانیش دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
بڕیارە مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرینگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.