ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (شه‌فه‌ق نیوز) له‌سه‌ر زاری هاوڕێكانی ئه‌و كۆچبه‌ره بڵاوی كرده‌وه: كۆچبه‌ره‌كه گه‌نجێكی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بووه و ته‌مه‌نی 25 ساڵان بووه، هۆكاری مردنه‌كه‌شی به‌هۆی سه‌رما و برسیبوونه‌وه بووه.
كۆچبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها گوتیان: بارودۆخمان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و پۆلیسی بیلاڕووسیا به‌شه‌و ده‌مانبه‌ن بۆ نزیك ته‌لبه‌نده‌كانی سنووری پۆڵه‌ندا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێناگه‌ڕێن بگه‌ڕێینه‌وه پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكه‌ین. هه‌روه‌ها داواشی كرد ڕێڕه‌وێكیان له سنووری پۆڵه‌ندا بۆ بكه‌نه‌وه تا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بگه‌ڕێینه‌وه.
كۆچبه‌ران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: كاتێك داوا له پۆلیسی بیلاڕووسیا ده‌كه‌ین بمانگه‌ڕێننه‌وه شاری مینسكی پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆمان تۆمار بكه‌ین به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه، ئازارمان ده‌ده‌ن و لێمان ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، جه‌ختیان كرده‌وه كه ژماره‌یان هه‌زارانه.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو یه‌كه‌م كاروانی كۆچبه‌ران كه 430 كۆچبه‌ری له‌خۆ ده‌گرت، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و دوای دابه‌زینی هاووڵاتییانی كورد، فڕۆكه‌كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت و له‌وێ كۆچبه‌رانی تر دابه‌زێنران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.