Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 01:13

گه‌نجێک له‌ ڕووباری زێی گه‌وره‌دا خنکا

له‌ كاتی ڕاوه‌ماسیدا تووشی سه‌رع گرتن ده‌بێت
کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی  ته‌مه‌ن 35 ساڵان له‌ كاتی ڕاوه‌ماسیدا تووشی سه‌رع گرتن( گه‌شكه‌) ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ و ده‌خنكێت.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ ناوی (نه‌وزاد عه‌بدولوه‌هاب شه‌هاب)ه‌ و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه‌ و دانیشتووی گوندی داله‌ڕیی سه‌ر به‌ شاره‌دێی داره‌تووه‌ و له‌ كاتی ڕاوه‌ماسیدا خنكاوه‌.

گوتیشی: ئه‌و گه‌نجه‌ نه‌خۆشی سه‌رعیى له‌گه‌ڵ بووه‌ و له‌كاتی سه‌رع گرتن كه‌وتووه‌ته‌ نێو ڕووباری زێی گه‌وره‌وه‌ و خنكاوه‌.

سه‌نگه‌ر گۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.