مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بەحرەین، بە مەبەستی به‌شداریكردن له دیالۆگی مه‌نامه 2021 به‌شداری له پانێڵێكدا كرد و لە پانێلەکەدا جەختی کردەوە کە هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كاته، بۆ ئه‌نجدامدانی چاكسازی.
مەسرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی پانێله‌كه‌دا سه‌باره‌ت به گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش گوتی: حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كانگیر نییه، به‌ڵام هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو حه‌شد له یاسا ده‌رچوو نین، گوتیشی، "نابێت چه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كان به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت میلیشیاكان چه‌كه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دابنێن."
هه‌ر له پانێله‌كه‌دا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه کە "هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته وارگه‌یه‌كی سه‌قامگیر له ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان بێ قوربانیدان نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش پێویسته كار بۆ سه‌قامگیری به‌رده‌وام بكه‌ین."
سەرۆکی حکوومەت گوتی: به‌داخه‌وه كاری به یه‌كه‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه به‌دی ناكرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێویستیمان به په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كی نوێی ئاسایشه، پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه له‌نێو په‌یكه‌ربه‌ندی نوێی ئاسایش‌دا بن له ناویشیاندا ئێران
مەسرور بارزانی سەبارەت بە بەردەوامبوونی مەترسییەکانی داعش گوتی: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئابووری هۆكاری به‌رده‌وامبوونی مه‌ترسییه‌كانی داعشن."
له‌باره‌ی پرسی كۆچكردنیش مه‌سرور بارزانی ڕوونیكرده‌وه کە "كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام تۆڕی شاره‌زا مه‌رامی سیاسی، بارزگانیان به هاووڵاتیانی ئێمه كرد، جه‌ختیشی لەوە کردەوە کە نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیان وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێنرێن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.