پێشبينى ده‌كرێ سبەی له دوای نیوەڕۆ باران له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆک ببارێ و له كاته‌كانى ئێواره و شه‌ودا كه‌مێک نمه باران لە بەشێک له ناوچه‌كانى گه‌رميان سلێمانى و هه‌ولێر ببارێ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى ڕۆژى شه‌ممه له كاته‌كانى به‌يانيه‌وه ئاسمانى ڕۆژئاوا و باكوری هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى نمه باران له‌و ناوچانه پاشان ئاسمانى هه‌رێم به‌ته‌واوى ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو.
هەروەها ڕایگەیاند: پێشبینی بارينى كه‌مێک به‌فر له ناوچه شاخاويیه‌كانى باكوور و بارينى كه‌مێک به‌فر له حاجى ئۆمه‌ران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە سبەی له دوای نيوه‌ڕۆوه پێشبينى ده‌كرێ باران له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆک ببارێ وه له‌كاته‌كانى ئێواره و شه‌ودا كه‌مێك نمه باران له‌هه‌ندێک له ناوچه‌كانى گه‌رميان سلێمانى و هه‌ولێر ببارێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.