Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 00:11

مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن له‌ کۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن  له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
كه‌مێك پێش ئێستا،  كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ  جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ میانی به‌شداری كردنییه‌تی له‌ كۆڕبه‌ندی  دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021 كه‌ دوێنێ هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 
  له‌ کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021  چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌شدارن و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێم به‌شدارن.
له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا  بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان  تاوتوێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ، برێت مه‌كگۆرگ  ، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆببێته‌وه‌. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.