پزیشكی پسپۆری خوارده‌مه‌نی "فالاحی نورزهان" ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات له‌دوای چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشی كۆڕۆنا ئه‌و جۆره خوارده‌مه‌نیانه بخۆن كه پڕۆتینیان تێدایه.
نورزهان ده‌ڵێت" پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا بووه له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و خوارده‌منییانه بخۆن كه پڕه له ڤیتامینین ،ده‌بێ له ماوه‌ی رۆژێكدا 5-6 جار ژه‌می بچووك له خواردن بخوات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پرۆتینیان تێدایه وه‌كو" مریشك، قه‌له‌موون، گۆشتی مانگا،په‌نیرو هێلكه ، ماسی ده‌ریا له‌گه‌ڵ فستق و بندوق".
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت" له دوای چاك بوونه‌وه‌ی كه‌سی تووشبوو به كۆڕۆنا ، ده‌بێت زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی شیر و میوه و سه‌وزه‌وات بخوات ،له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاو له نێوان 1.5 تا 2 لتر له رۆژێكدا".
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.