سه‌رچاوه میدیاییاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد نزیك بۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوولا به‌م نزیكانه له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی نێوانیان ڕێكبكه‌ون.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی یاریزانه‌كه چڕكردۆته‌وه، ئه‌ویش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه به‌ر له‌وه‌ی یانه‌ی دیكه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن كه جگه له ڕیال مه‌درید هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان به هه‌مان شێوه هه‌وڵی سوود وه‌رگرتن له تواناكانی ناوه‌ڕاستكاره‌كه ده‌ده‌ن.
گرێبه‌ستی ئێستای پۆگبا له‌گه‌ڵ مان یونایتد له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واوده‌بێت و تا ئێستاش یاریزانه‌كه هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌كردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئازاد بێت له‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی بچێته ڕیزی یانه‌یه‌كی دیكه، به‌م دواییه‌ش پۆگبای ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ دووچاری پێكانی ڕانی هات و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه .
میدیاکانی ئیسپانیا: ڕیال مه‌درید له واژووکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبا نزیک بووه‌ته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.