ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی بهریتانیا بڵاویانكردەوە كە جێنسی لینگارد یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد بەنیازە لە مێركاتۆی زستانەدا ڕیزی تیپەكەی بەجێبهێڵێت و هەریەك لە یانەكانی ئەی سیی میلان و بارسێلۆناش چاویان لە تواناكانی یاریزانەكە بڕیوە.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بهریتانی ئاشكرایكرد كە مانگی ڕابردوو لینگارد ئۆفەرێكی تیپەكەی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی ڕەتكردەوەو ئێستاش ئامادەنیە گفتوگۆ لەبارەی ئەم پرسەوە بكات، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت و بەپێی زانیاریەكانی دەیلی مەیل چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لینگارد گفتوگۆ لەگەڵ چەند یانەیەك بكات تا لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ یەكێكیان واژووبكات.
جێگای باسە لینگاردی تەمەن بیست وهەشت ساڵ لە لایەن ئۆلی گونار سۆلشایەری ڕاهێنەری مان یونایتد پەراوێز خراوەو ڕاهێنەرەكە لە هێڵی هێرشبەری تیپەكەیدا پتر پشت بە تواناكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ماسۆن گرینوودو ماركۆس ڕاشفۆرد دەبەستێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.