چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباسی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە كە یانەی بایرن میونشن لە درێژكردنەوەی گرێبەستی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزەكەی نزیك بۆتەوە.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی سپۆرت وەنی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە گفتوگۆكانی نێوان نۆیەر و بەرپرسانی بایرن هەنگاوی باشی بڕیوە و هەردوولا لە درێژكردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تا هاوینی ساڵی دووهەزار و بیست و پێنج نزیك بوونەتەوە.
گرێبەستی ئێستای گۆڵپارێزەكە لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیست وسێ تەواودەبێت، نۆیەری تەمەن سی و پێنج ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزارویازدە لە یانەی شالكەوە پەیوەندی بە بایرن كردو لەو كاتەوە لە چوارسەدوپەنجا یاری لە ڕیزی تیپە باڤاریەكە بەشداری كردووەو لە دووسەدوهەژدە یاری گۆڵەكەی بە خاوێنی پاراستووەو سێسەدوپەنجاویەك گۆڵیشی لەسەر تۆماركراوه .
بایرن میونشن لە درێژکردنەوەی گرێبەستی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز نزیک بۆتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.