پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: گه‌نجێك له سلێمانییه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر و له شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر پێشبڕكێ بكا، سه‌دان گه‌نجی له‌و شه‌قامه كۆكردبووه‌وه و خه‌ڵكیان بێزار ده‌كرد، بۆیه ده‌ستگیر كرا و بۆ رێوشوێنه یاساییه‌كان، ڕاده‌ستی پۆلیسی هاتوچۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ى 11 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: هەرسێ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و چالاکییە مەدەنییەکان و شارەوانیی هه‌ولێر، کەسێکیان بە ناوی (ر. ع. ق) دەستگیر کرد، کە لە سلێمانییەوە هاتبووە هەولێر بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە شەقامی (150 مەتری) و سەدان گەنجی لەو شەقامە کۆکردبووهوە و خەڵکیان بێزار دەکرد.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: تۆمەتباری ناوبراو، کە سەرپێچیی یاساکانی هاتوچۆی کردبوو و پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی پۆلیسی هاتوچۆ کرا.
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر کرا که له سلێمانییه‌وه هاتبوو له شه‌قامی 150 مه‌تری پێشبڕکێ بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.