پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی كه‌سێك بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه:
دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هێزەکانمان لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.