پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: ئه‌و كه‌سه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی كوشت خۆی راده‌ست كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: سەبارەت بە ڕوونکردنەوەکەی پێشوو، کە ئەمڕۆ لە گەڕەکی سێتاقان تۆمەتبارێک بە ناوی (ش. س. ع) کەسێکی بە چەقۆ کوشتبوو، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد، کە نزیک بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبار، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ که‌سێکی کوشت خۆی ڕاده‌ست کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.