سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ برێت مەکگۆرک کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لە گەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخهری کاروباری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.