Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 21:58

یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی فرسەت سۆفی وەک سیمبوولی دەستپاکی و دادپەروەری دەبەخشرێتە فەرمانبەرێک

کوردستان TV
100%


 یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی د.فرسەت سۆفى، وەک سیمبوولی دەستپاکى و دادپەروەریی لەلایەن منداڵەکانی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر بەخشرا به‌ فەرمانبەرێک.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە یه‌كه‌مین ساڵیادى کۆچی دوایی جوانەمەرگ د.فرسەت سۆفى، وەکو هەڤاڵان و تیمى پارێزگاى هەولێر ڕامانگەیاند کە ساڵانە لەو بیرەوەریە خەمناکەدا، خەڵاتى د.فەرسەت سۆفى، وەک سیمبوولی دەستپاکى و دادپەروەریی پێشکەش بە یەکێک لە فەرمانبەر و کارمەند و بەڕێوەبەرانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ لەگەڵ هەردوو براکانی فرسەت سۆفی زاهیر سۆفی و نەسرەت سۆفى و منداڵەکانى، یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی د.فرسەت سۆفى-مان وەک سیمبوولی دەستپاکى و دادپەروەریی لەلایەن منداڵەکانییەوە، بەخشى بە (ئیبراهیم حوسێن حموش) کە عەریزە نووسە لە بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئیبراهیم حوسێن، لە ماوەی پێشودا نزیکەی 30 هەزار دۆلاری دۆزیەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی، بەهۆی ئەمەوە خەڵاتی ساڵانەی د.فرسەت سۆفى-مان وەک سیمبوولی دەستپاکى و دادپەروەریی پێ بەخشرا.

ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئامانجی ئێمە لە پارێزگاى هەولێر بۆ زیندووکردنەوەى ئەو پیاوەیە کە تەمەنێکى کورت ژیا، بەڵام سێ بەشى تەمەنى خۆى لە پێناو دوو ئامانجى گەورە کردە قوربانى کە ئەویش (خزمەتکردنى چاکسازیی و دادپەروەرى و دەسپاکى) بوو."

پارێزگاری هەولێر ڕوونیشیکردەوە کە "د.فرسەت وه‌كو پیاوى دەستپاکى و دادپەروەرى بۆ هەمیشە لەزاکیرەى هەموو لایەکمان دەمێنێتەوە، بۆیە لە پارێزگاى هەولێر ساڵانە لەمەراسیمێکدا ئەو بیرەوەرییە بەدەستنیشانکردنى کەسێکى دەستپاک و دادپەروەر لەسنوورى پارێزگاکەمان یاد دەکەینەوە و خەڵاتى د.فرسه‌ت سۆفى پێشكه‌ش دەکەین کە بۆ ئەمساڵیش ئەو شانازییە بە بەر ئەو پیاوە گەورەیە کەوت کە ئەویش ئیبراهیم حوسێن بوو."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.