لە شاری سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین باوکێک و کوڕێک دەبێتە دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا باوکەکە بە گوللەیەکی تاپڕ کوڕەکەی دەکوژێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی ئای کیو نیوزی ڕاگەیاند: پیاوێک لەگەڵ کوڕە 18 ساڵانەکەی بووەتە شەڕیان و پاشان باوکەکە گوللەیەکی تاپڕ بە سەری کوڕەکەیەوە دەنێت.
هەروەها ڕایگەیاند: باوکەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ڕوونی کردەوە کە هۆکارەکە شەڕی نێوان خۆی و کوڕەکەی بووە، لە ئەنجامدا بە چەکێکی ڕاوکردنەوە لەسەر کوڕەکەی داوە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە تەرمی قوربانیاکە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای سەڵاحەددین کراوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.