له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، فه‌رحان جه‌وهه‌ر چاودێری سیاسی ڕایگه‌یاند:
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه عێراقی خسته زۆر بارودۆخێكی مه‌ترسیدار، ئێستا له نێوان دووریان ده‌ڕوات، ئه‌ویش به‌ره‌و شه‌ڕی ناوه‌خۆ بڕوات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت له نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌كان كه هه‌موو به‌شدار بن تیایدا.
ڕوونیشیكرده‌وه كه عێراق ناتوانێت هیچ بگۆڕێت و پڕۆسه‌ی سیاسی خستۆته مه‌ترسییه‌وه، گوێ له ده‌نگی خه‌ڵكی عێراق ناگیرێت . لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق بێت. هه‌ندێ لایه‌ن قبوڵی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێ لایه‌ن گرێدراوی وڵاتانی هه‌رێمین، ئه‌وه‌ش گرفتێكی دیكه‌یه كه ره‌وشی عێراقی ئاڵۆز كردووه، عێراق له سه‌ر لێواری له‌ناوچوونه، بۆیه پێویسته حكومه‌تێك پێكبهێندرێت كه ته‌وافوقی قبوڵ بكرێت.
گوتیشی: ئاڵۆزی نێوان ماڵی شیعه زۆر قووڵ بۆته‌وه، بۆیه پێویسته ته‌وافوقی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی عێراق نه‌كه‌وێته بارودۆخێكی نه‌خوازراو .
فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانی موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان له‌و دۆخه‌دا لۆژیكی نییه ، چونكه ئه‌و هێزانه به یاسا ڕێكخراون ، بۆیه پێویسته هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری دیكه ببردرێت .
كورد پێویسته به‌پێی ئه‌زموونی بزانێت ئه‌وجاره چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات، چونكه له ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوو نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر به كورد به‌ڵكو به‌رامبه‌ر ته‌واوی پێكهاته‌كان .
هه‌ر بۆ هه‌مان پرس ، نزار ئه‌حمێ مامۆستای زانكۆ لای خۆیه‌وه له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاوێن بووه، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه لە عێراق به‌ره‌و بارودۆخێكی ناسه‌قامگیر ده‌بات. ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه ده‌نگیان به دهستنههێنایه له ڕێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بارودۆخه بشێوێنن .
ڕوونیشیكرده‌وه كه چاودێرانی سیاسی پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا ده‌نگیان نه‌هێناوه ده‌نگیان كه‌م بێته‌وه ، هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه قبوڵی ئه‌نجامه‌كان نه‌كه‌ن و ره‌وشه‌كه ئالۆز بكه‌ن ، چونكه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه سه‌ر به ئه‌جیندای ده‌ره‌كین .
نزار ئه‌حمێ مامۆستای زانكۆ گوتی: مانه‌وه‌ی عێراق به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، چونكه عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌مایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش بكشێنه‌وه ئه‌وا شه‌ڕی ناوه‌خۆ و ئالۆزییه‌كی زۆر گه‌وره دروست ده‌بێت .
ڕۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆیه سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌توانێ رۆڵی كاریگه‌ر له سه‌ر ته‌واوی ئاستی عێراقیش ببینێت، هه‌وڵیش بدرێت زیاتر مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نی سێیه‌میش له گفتوگۆكانی نێوان كورد و لایه‌نه عێراقییه‌كان بوونی هه‌بێت به تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی زلهێز .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.