وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کتێبێک کە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سێمانی نمایش کراوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە کە کتێبێک لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچووە، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علي السعدي سازدراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
هەروەها ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگەکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
وەزارتی ڕۆشنبیری ڕوونیشیکردەوە کە "ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کەمێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.