لە ژێر ناونیشانى جامى (وەفایەک بۆ د.فەرسەت سۆفى) یارییەکى دۆستانە ئەنجامدرا.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەى یەکەمین ساڵیادى کۆچى دوایی د.فەرسەت سۆفى، پارێزگارى کۆچکردووى هەولێر، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان، لەژێرناونیشانى (جامى وەفایەک بۆ د.فەرسەت سۆفى) یارییەکى دۆستانەى لە نێوان تیپى یاریزانە دێرینەکانى یانەى هەولێر و تیپى دیدار حەرکە، لە یاریگاى شەهید سیروانە ڕەش لە شارى هەولێر ئەنجامدا.
لەیارییەکەدا کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئێڤار فەرسەت سۆفى و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزش وانان و وەرزش دۆستان ئامادەی بوون، دواى یارییەکى بەهێز لە نێوان هەردوو تیپ، تیپى یاریزانە دێرینەکانى یانەى هەولێر توانیان لەتیپى بەرامبەر ببەنەوە و جامى یارییەکە بەدەست بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.