کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان، لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە بۆ ھەڵبژاردنەکان، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.
نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەر کاتێک دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، سەرجەم تانەکانی یەکلایی کردەوە، ئەوا کۆمیسیۆن دۆسیەی تانەکان دادەخات و ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانیش رادەگەیەنێت.
نیبراس ئەبو سۆدە باسی لەوەش کردەوە کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە براوەکانی ھەڵبژاردنەکان رەوانەی دادگای فیدراڵیی دەکات و گوتی: "بڕیاری کۆتایی لەبارەی پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیی دایە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.