Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 20:45

جێگری سوپا سالار: 800 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن

کوردستان TV
100%


جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند، بڕیارە زیاتر لە 800 پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خانەنشین بکرێن.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان   به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ناوی زیاتر لە800 ئەفسەری پێشمەرگە ناردراوە بۆ خانەنشینی و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و فەرمانی بۆ دەربچێت.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە  راشیگه‌یاند: خانەنشینیی ئەفسەر پێویستە سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕەزامەندیی لەسەر بدات و خانەنشینکردنیشیان بەپێی یاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007 ھەر ئەفسەرێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەکرێت.
کەمال باسی لەوەش کرد: ئەوانەی خانەنشین دەکرێن، لە ملازم تا دەگاتە فەریق بەپێی تەمەن دەگۆڕدرێت و ھەریەکێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەبێت و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.