له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا له سیسته‌می خواردن 2-5 له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی كه بریتییه له دوو رۆژ به رۆژوو بوون له‌هه‌فته‌یه‌ك دا، باشترین رێگایه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
لێكۆلهوهران ده‌ڵێن: سیسته‌می خواردنی 2-5 باشترین رێگایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بیانه‌وێت له قهوڵهوی رزگاریان بێت، دوای ئه‌وه‌ی پسپۆران تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر 300 كه‌سی قه‌ڵه‌و له تاوهرهاملیتس له له‌نده‌ن ئه‌نجام دا ، بۆیان ده‌ركه‌وت باشترین رێگه‌یه بۆ دابه‌زینی كێش ، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و سیسته‌مه په‌یره‌و ده‌كات، له‌و پێنج رۆژه-ش ده‌بێ زیاتر میوه‌و سه‌وزه‌وات بخوات و دووربكه‌وێته‌وه له‌و خواردنانه‌ی كه پڕن له چه‌وری و شه‌كره له هه‌مان كاتدا وه‌رزش كردنیش پێویسته.
لێكۆلهوهران ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ی سیسته‌می 2-5 په‌یره‌و كردووه، له ماوی شه‌ش مانگ دا 1.8 كیلۆگرام له كێشیان دابه‌زاندووه.
ئه‌وانه‌ی 18% ئه‌م سیسته‌میان پهیرهوكردووه 5% كێشیان دابه‌زاندووه .
سووده‌كانی به رۆژی بوون به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ بزانه:
- باشتر كردنی بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ری.
- باشتر كردنی فشاری خوێن و لێدانی خورپه‌ی دڵ .
- راهاتن له‌سه‌ر خۆڕاگری و ئارامی .
ئا- كامران
ژێده‌ر- سۆمهرهییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.